کورد سپانی دایکی کەس نین پاسی کوردستان ئەکەن
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
2 دقیقه
872 مشاهده
کورد سپانی دایکی کەس نین پاسی کوردستان ئەکەن
پەیرەوی: «حیزبی تەعالی» شاهی شەمزینان ئەکەن
زۆڵە کورد دیسانەوە کەوتوونە خول، بۆ ئافەرین
وا خەریکی بەند و باون، ماڵی کورد وێران ئەکەن
با سەرۆکی زانیاری، تێبگات کوردی دلێر
گشت لە ڕێی خاکی وەتەندا ماڵ و سەر قوربان ئەکەن
سەرحەدێکی موڵکی کورد چۆمی.. ئابەدان
ئیددیعای ئەو خەتە تا سەر حەدی لوروستان ئەکەن
کورد و کوردستان بە پێی مێژوو بزانە کامەیە
گشتی داوای xxxxمتن نامشخص خاکی بادینان ئەکەن
با بزانن دۆست و دوژمن کورد و کوردستان هەموو
ئیددیعای ئەڵوەند و گشتی مەنتیقەی سیروان ئەکەن
موڵکی باو و باپیری خۆیانە مەحاڵی: بارزان
ڕێک و ڕاست داوای xxxxمتن نامشخص ئەکەن
خانەقین و مەندەلی و کوفری و وڵاتی شارەبان
زید و ماوای کوردەکانن بۆچییان پەنهان ئەکەن
عەقرەو و زاخۆ و عەمادی بیرەکەپرە مێرگەسوور
بۆ دیفاعی ماڵی کوردان سەرفی گیان و ماڵ ئەکەن
کوردی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و شارەزوور
حازرن بۆ تۆڵەسەندن چاوەڕێی فەرمان ئەکەن
پشدەر و مەرگە و ڕەواندز، چەمچەماڵ و بازیان
ڕانبە و کۆی سنجقیش سەنگەر کەری کەیوان ئەکەن
عێلەکانی کۆچەری و دێهاتەکانی شاخ و کێو
سەربەخۆ داوای جوانڕۆ و مەنتیقەی بۆکان ئەکەن
موختەسەر بۆ پاسی مافی کورد و کوردستان هەموو
هەر وەکوو شاهۆتخلص ڕەفیقی عەشرەتی بەرزان ئەکەن