ئێمە کوردین و ئەزانین عەبدی یەزدانین هەموو
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
817 مشاهده
ئێمە کوردین و ئەزانین عەبدی یەزدانین هەموو
ئافەریدەی دەستی زاتی تاکی سوبحانین هەموو
ئالی ئێبراهیمی کوردین هەڵ بژێراوی گەلان
تابیعی دەستووری جوان و حوکمی قورئانین هەموو
لاینی کەس ناگرین قەت خۆرهەڵات، یا خۆرنشین
دۆستی گشتی مونسێفان و ئەهلی ویجدانین هەموو
کورد کە سی میلیون نفوسین بێ سەبەب بەش بەش کراین
دەست و پێ بەسراوی xxxxمتن نامشخص هەموو
بیر و بڕوای لار و وێر و تەفرەقەی ناوخۆ و نیفاق
وا سەری شێواند لە کورد موحتاجی ئێحسانین هەموو
کوردی ئاوایشمان تیایە خزمەتی گیرفان ئەکا
خەیری بۆ کۆمەڵ نییە، بۆیە پەرێشانین هەموو
تاقمێ ڕێی چەوتی گرت و کۆمەڵێ بێ بار و لار
سەر لە کورد شێواوە شاهۆتخلص مات و حەیرانین هەموو