ئالی ئێبراهیمی کوردین هەڵپژێراوی گەلان
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
916 مشاهده
ئالی ئێبراهیمی کوردین هەڵبژێراوی گەلان
تابێعی دەستووری جوان و حوکمی قورئانین هەموو
لاینی کەس ناگرین قەت خۆرهەڵات یا خۆرنشین
دۆستی گشتی مونسێفان و ئەهلی ویجدانین هەموو
بیر و بڕوای لار و وێر و تەفرەقەی ناوخۆ و نیفاق
واسەری شێواند لە کورد موحتاجی ئێحسانین هەموو
کورد کە سی میلیون نفوسین بێ سەبەب بەش بەش کراین
دەست و پێ بەسراوی xxxxمتن نامشخص هەموو
کوردی ئاواشمان تیایە خزمەتی گیرفان ئەکا
خەیری بۆ کۆمەڵ نییە، بۆیە پەرێشانین هەموو
تاقمی ڕێی چەوتی گرت و کۆمەڵێ بێ بار و لار
سەر لە کورد شێواوە شاهۆ مات و حەیرانین هەموو