ماشەی ئەغیار و زیددی یەکتر بێ
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
2038 مشاهده
ماشەی، ئەغیار و زیددی یەکتر بێ
تا وەکوو وابێ، حەقی «مهضومە» کورد
بۆ قسەی بێ کردەوە و، فیشاڵی قۆڕ
پاڵەوانێکە، کە پێی مەوسومە، کورد
بۆ خراپەی یەکتر و، کوشتاری یەک
مەردی مەیدان، خانقی حەلقوومە کورد