مەردە کورد هۆشیارە ئەمڕۆ یەک دڵ و گیانن هەموو
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
870 مشاهده
مەردە کورد هۆشیارە ئەمڕۆ یەک دڵ و گیانن هەموو
تۆڵەسێنن، پیاو فڕێنن شێری مەیدانن هەموو
ڕێک و پێک و پڕ چەکن ساحێبی سا و هەیبەتن
ڕۆڵەکانی ڕۆستەم، سام و نەریمانن هەموو
ڕۆژی جەنگ، کابێ بەهێرش ئەچنە مەیدانی نەبەرد
دوژمنی بێفەڕ، لە توانا هەراسانن، هەموو
کورد وەهایە، مەرج و بڕیاری هەتا ئاخر نەفەس
بۆ قڕانی دوژمنان یان، قۆچی قوربانن هەموو
«دوژمن و چاکی و مروەت» درۆیە پێی بڕوا مەکەن
ڕوو ڕەشن، تاڵان کەرن، خوێن ڕێژی کوردانن هەموو
نەسسی ئایەت شاهێدە بۆ ئەم گرۆهانە کە چین
دوو زمان و، فیتنە و، بێ دین و ئیمانن هەموو
تێگەیشتوون، کورد نەیان ناسن، کە دڵ پیس و بەدن
بەم زووە مێشکیان ئەهاڕن، ڕوو لە فەوتان هەموو
زۆڵە کوردیش گەرچی دایم گێرە شێوێنن، بەڵام
بۆشە، بنچینەی، بینایان ڕوو لە ڕووخانن هەموو
پشت بە لوتفی زانی حەق شاهۆتخلص ئەیبینی قەومی کورد
بەم زوانە، سەربەخۆ ساحێبی فەرمانن، هەموو