قەمەر هاتۆتە سەر ئیکلیل بە ئومێد فیکر و تەدبیرم
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
1167 مشاهده
قەمەر هاتۆتە سەر ئیکلیل بە ئومێد فیکر و تەدبیرم
لەعیلمی جەفر وهەم حەرفا خەریکی بەست و تەکسیرم
لە ڕەمل و زیج و زایرجە له قەبزی خارج و داخل
لە بەیتی نەسرەتی داخل نقي الخلدعربیە زنجیرم
لە ئەفلاکی عیشقبازی دڵم بۆتە زوحەل سەیری
منیش وەک مشتەری جارێ لە دەوری زوهرە تەئخیرم
قەمەر یارە لە ڕەغمی من دەچێتە مەنزلی بەلدەت
لەسەر سعد السعودعربیم دی نیشانەی بەخت و تەئسیرم
چ جێگەی لۆمەیە یاران کە ئەو قوتبە دڵم جەدەیە
نیشانەی قیبلە ناسینمە مەکەن ئینکار و تەکفیرم
بە دائیم بۆ ویساڵی ئەو خەریکی ڕابیتەی ویفقم
لە حەولی مەعریفەی سڕڕام لەسەر کوبرا و تەسغیرم
موتاڵای فەننی جەفرم کرد لە بەست و کەسر و ئیزماری
نەتیجەی وەسڵی پێدام و مەگەر ما هیممەتی پیرم
کە جەمعی کەعبی حەرفم کرد لەبۆ تەئسیری ئەو ڕەمزە
کە تێفکریم بووە ئەسسی جەنابی پیری دەستگیرم
گوتم بەسیە ئیتر عاسیتخلص چییە ئەم لاف و دەعوایە
کە تۆ جەهلی مورەککەب بی مەڵێ مونشیی ئیکسیرم