وەرە ئەی شۆخی پەرچەم ئاڵ غەزالی چاو بە خومارم

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  1045 مشاهده
وەرە ئەی شۆخی پەرچەم ئاڵ غەزالی چاو بە خومارم
بە لەنجەت ئاهویی چینی ئەتۆ ئەی سەروی گوڵزارم
هەزارانی وەکوو مەجنوون لە سەودای عەشقی تۆ شێتن
بە ئۆمێدی وەفای لەیلا منیش لەو حاڵە بەشدارم
بە پەنجەی ئاڵی خوێناویت ئەتۆی عاشق کوژ و دڵبەر
منیش هاتووم لەبۆ کوشتن گەلێ لەو عومرە بێزارم
ئەلا ئەی مورغی خوشخوانی گوڵستانی وەفا فەرموو
بە هەر نەوعێ دەکەی قەتلم نەبێ باکت بە ئازارم
بە ئومێد دانەیی خاڵت ئەسیری داوی زوڵفت بووم
بە پەیمانی موژەت بۆیە بڕاوە جەرگی خونخوارم
دوای مردن دەڵێم مەمشۆن لە کفنیش لێم گەڕێن یاران
شەهیدی تیغی دوو ئەبرۆی غەزالی چاو بە خومارم
لەژێر شمشێری ئەبرۆتا کەچە خۆ گەردەنی عاسیتخلص
بڵێ جەللادی چاوت بێ بکا قەتلی دڵی زارم