ئەگەر ئاوێنە تەشبیە کەم بە ڕوویی تۆ ئەمن ڕووت بم

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  1048 مشاهده
ئەگەر ئاوێنە تەشبیە کەم بە ڕوویی تۆ ئەمن ڕووت بم
هیلاکی دەردی دووریت و کوژاوی تیغی ئەبرووت بم
بە غەیری تۆ بە دڵدارێ بدەم گەر دڵ، وەفادارا
بە دوو زوڵفی تەنافینت لەگەڵ سێدارەدا جووت بم
بەبێ دوو چاوی مەستی تۆ ئەگەر مەست بم بە بادە و مەی
بە ناکامی لە وەسڵی تۆ هیلاکی چاوی جادووت بم
لە دڵ ناڕوێ ئەنیسی من ئەگەر بێت و لە فیکرت کەم
حەڵال بێ بمکوژە خوێنم فیدایی دەست و بازووت بم
لە دووری تۆ ئەگەر شاد بم لە شادی دوور و بێبەش بم
بە حوکمی قودرەتی باری کە مەنفی هیند و بێرووت بم
ئەگەر بیدەم بە جەننەت من غوڵامیی کۆیی تۆ جانا
لە مایەی وەسڵی تۆ جانا بە دائم ڕووت و نابووت بم
بەرابەرکەم لەگەڵ لێوت ئەگەر لەعلی بەدەخشانی
منی عاسیتخلص لە هیجرانت بەقوربان ڕووت و نابووت بم