هێنامییە ئەم دەرگەیە ئیمڕۆکە نەسیبم
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
1033 مشاهده
هێنامییە ئەم دەرگەیە ئیمڕۆکە نەسیبم
هەرچەندە کە بێسەبر و دڵ ئارام و شەکیبم
ساڕێژ و قەپاتی بکەی ئەی خوسرەوی شیرن
بۆ دەردی دڵی خستە کەوا بوویە تەبیبم
دڵڕیش و جگهر پارە و مەفتون و زەبوونم
ئاوارە و سەرئاسیمە بێعیشق و غەریبم
تێ بەربووە ئاگر بە تەواوی لە دەڕوونم
بەدناوی کە کردم لە جیهان جەوری ڕەقیبم
بێعیلم و شەرەف کەوتمە زیندانی جەهالەت
وەک ساحیری بەدبەختە ڕەقیب داویە فریبم
هاتوومەتە ئەم دەرگە بە عینوانی دەخالەت
هەر جێگەمە ئەم قاپییە تا ڕۆژی حەسیبم
عاسیتخلص بە هیوای فیکری نەجاتە لە جەنابت
تۆش وامەکە لەو لوتفە کە بێبەهرە بەری بم