وەکوو بولبول لەگەڵ گوڵدا بەبێ خاری جەفا ناکەم
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
1139 مشاهده
وەکوو بولبول لەگەڵ گوڵدا بەبێ خاری جەفا ناکەم
لەگەڵ دڵبەر چ دڵداری بەبێ شەرت و وەفا ناکەم
کە دڵبەر دوێنێ وای فەرموو سبەینێ جەژنی قوربانە
چلۆن بەو موژدەیە جانا ئەمن سەیر و سەفا ناکەم
گوڵم ئیمڕۆ کە وەعدی دا گوتی وەک خار وەرە بەرپێم
بەهای ئەو لوتفە ئەو کردی بەغەیر ئەز ڕووح ئەدا ناکەم
بە فەتوای پیری مەیخانە خەریکی مەزهەبی عیشقم
وەکوو زاهید لە ڕووی عالەم ڕیاکاری و حەیا ناکەم
بە تیری عیشقە من جەرگەم فوارەی خوێنی لێ دەڕژێ
برینی قڵمژەی دڵبەر بە سەد لوقمان دەوا ناکەم
خوتەن بۆ قیمەتی چاوت حەقیقەت فیکری نادانە
ئەمن سەودایی یەک لەنجەت بە ماچین و خەتا ناکەم
ئەوا ڕووحم لە مەیدانە ئەگەر وەسڵت ببێ ئەسڵی
بزانە عاشقە عاسیتخلص کە سەودای بێبەها ناکەم