سەروباڵا لێو عەقیق دندان سەدەف

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  719 مشاهده
سەروباڵا لێو عەقیق دندان سەدەف
من لەبۆ مژگانی تیرت وا دڵم کردە هەدەف
با وەسییەت بێ بەتیرت گەر ئەمن چوومە فەنا
دەچمە ناو زومرەی شەهیدان با نەخۆن بۆ من ئەسەف
چوونە ژێرخاکی فەناوە زۆر بە ناڵەی عیشقەوە
موفتەخیر بوون بەو برینە عاشقانی ماسەلەف
توخودا ئەی سەروی دڵبەر با منیش مەحرووم نەبم
تا لە مەیدانی حەشردا من لەگەڵ وان ببمە سەف
دڵ فیدات بێ شاهی خووبان بمکوژە خوێنم نییە
با نەڵێن بێهوودە ڕۆیی عومری عاسیتخلص بوو تەلەف