مەحموودە خەتی حوسنی جەمالت بە قیاسم

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  791 مشاهده
مەحموودە خەتی حوسنی جەمالت بە قیاسم
بۆ دوڕڕی مەعانی وەکوو غەوواس و هەیاسم
هاتۆتە تەبەسسوم بە سەبا غونچەیی فیکرم
سەر تا بە قەدەم فەرشی غەزەل بۆتە لیباسم
کەوتوومە ژێرباری غەم و دەردی فیراقت
باوەڕ مەکە لەو دەردە چ دەرچوون و خەلاسم
باکم نییە عالەم هەموو بەدگۆ و عەدوومە
سەرحەڵقەیی ئەم عیشقە بە دڵ وا کە دەناسم
ئەی شاهی جیهان دڵبەری ڕەعنایی زەمانە
موحتاجی بە دەرمانی وەسڵ جەرگی پەلاسم
بێنەقدی ویساڵت لە جیهان نیمە ڕەواجێ
بێزەوق و سەفا بێدڵ و هەم عەقڵ و حەواسم
عاسیتخلصم و کەمەر بەستە و کەمتر لە غولامت
جێی فەخرە کە لەم دەرگەیە زەببال و کەناسم