قەمەر هاتۆتە سەر ئیکلیل بە ئومێد فیکر و تەدبیرم
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1216 بینین
قەمەر هاتۆتە سەر ئیکلیل بە ئومێد فیکر و تەدبیرم
لەعیلمی جەفر وهەم حەرفا خەریکی بەست و تەکسیرم
لە ڕەمل و زیج و زایرجە له قەبزی خارج و داخل
لە بەیتی نەسرەتی داخل نقي الخلدعەرەبیە زنجیرم
لە ئەفلاکی عیشقبازی دڵم بۆتە زوحەل سەیری
منیش وەک مشتەری جارێ لە دەوری زوهرە تەئخیرم
قەمەر یارە لە ڕەغمی من دەچێتە مەنزلی بەلدەت
لەسەر سعد السعودعەرەبیم دی نیشانەی بەخت و تەئسیرم
چ جێگەی لۆمەیە یاران کە ئەو قوتبە دڵم جەدەیە
نیشانەی قیبلە ناسینمە مەکەن ئینکار و تەکفیرم
بە دائیم بۆ ویساڵی ئەو خەریکی ڕابیتەی ویفقم
لە حەولی مەعریفەی سڕڕام لەسەر کوبرا و تەسغیرم
موتاڵای فەننی جەفرم کرد لە بەست و کەسر و ئیزماری
نەتیجەی وەسڵی پێدام و مەگەر ما هیممەتی پیرم
کە جەمعی کەعبی حەرفم کرد لەبۆ تەئسیری ئەو ڕەمزە
کە تێفکریم بووە ئەسسی جەنابی پیری دەستگیرم
گوتم بەسیە ئیتر عاسیناسناوی ئەدەبی چییە ئەم لاف و دەعوایە
کە تۆ جەهلی مورەککەب بی مەڵێ مونشیی ئیکسیرم