سوبحی فەروەردینە ئەمڕۆ بولبولی دڵ بێ غەمە

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 2 دقیقه  917 مشاهده
سوبحی فەروەردینە ئەمڕۆ، بولبولی دڵ بێ غەمە
گەر لە خۆشیا ڕۆحی دەرچێ باخەوان هێشتا کەمە
هەر دەڵێی غیلمان و حوورن نەو عورووسانی چەمەن
ڕووی زەمین جەنناتی عەدنە، هێندە تازە و خوڕڕەمە
وا لقی لاولاو بە قەد سەروی ڕەوانا هەڵچووە
بۆ لە باوەش گرتنی باڵای بتان وەک پەرچەمە
گوڵ خەریکی ڕەنگ و بۆ یەعنی شەبیهی ڕوومەتە
خونچە مەشغووڵی تەبەسسوم، هەر دەڵێی لێو و دەمە
زەمزەمەی سار و کەبووتەر وەک نەوای نای و نەیە
هەمهەمەی دوڕڕاج و قومری ڕاست ئەڵێی زیر و بەمە
بێنە ناو بەزمی چەمەن دنیا ببینن سەربەسەر
نەشئەیی «نَظّارە» یی نێرگس ئەڵێی جامی جەمە
با نەدوێن ئیتر لە ئەستێرەی شکۆفەی بورجی باخ
بێینە سەر ئەوسافی نجم الدّیناعلام کە بەدری عالەمە
چونکە میعماری تەریقەت باوک و باپیری ئەون
بۆیە دیواری حەساری نەقشبەندیاعلام مەحکەمە
ڕۆحی «هودهود» بۆ قوربانی دەم و لێوی نەبێ!؟
وەک «سولەیمان»ی زەمان ساحیب نگین و خاتەمە
بۆ لە یومنی مەقدەمی سەرتان نەگاتە ئاسمان!؟
جیلوەگاهی ئافتابی ئێمە عەرشی ئەعزەمە
خەڵقە بۆ ناچن لەبۆ ڕەوزەی بیارەاعلام بۆ تەواف؟
خاکی وەک خاکی بەقیعاعلامە، ئاوی ئاوی زەمزەماعلامە
نەک بە تەنها قەیسەری ڕۆماعلام خادیمی دەرگای ئەوە
بۆ سوجوودی حاجیبی خاقانی چین پشتی خەمە
نێرگسی ئەو تا تەبیبم بێ چ باکم زەخمە من
بۆ برینی زاهیر و باتین نیگاهی مەرهەمە
هێندە بۆ ئیحیای دڵی مردوو یەدی بەیزای هەیە
گاور و جووش پێی ئەڵێن مووسا دەسە و عیسا دەمە
ئیلتیفاتی شاهی من بۆ دۆست و دوژمن وەک یەکە
خزمەتی سِيّانعربیە، گەر بێگانەیە یا مەحرەمە
خاکی بەرپێی ئەو بە بێخودتخلص گەر بە ڕیفعەت تالبی
دەس بە داوێن گرتنی بۆ بانی عیرفان سوللەمە