ئەگەر شاهم وەگەر شاهین و بازم يا رسول الله
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
1 دقیقه
4859 مشاهده
ئەگەر شاهم، وەگەر شاهین و بازم يا رسول اللهعربی
وەتەن ئاوارە و هێلانەوازم يا رسول اللهعربی
بە ڕۆژ پەروانەیێکی دڵشکاو و بێ پەڕوباڵم
بە شەو شەمعێکی پڕ سۆز و گودازم يا رسول اللهعربی
لە تێغی قەهر و ڕوتبەی ئیلتیفاتی تۆوەیە قوربان
ئەگەر گەردەنکەچم یا سەرفەرازم يا رسول اللهعربی
بە وەرچەرخاندنێکی ڕووت هەتا هەم کەوتووم بێناز
بە لوتفێکت لە عالەم بێ نیازم يا رسول اللهعربی
لە تێکۆشینی ڕزگاری منی ئاوارەدا کول بوون
هەموو باپیرەکانی دڵنەوازم يا رسول اللهعربی
ئیتر هەر خۆت ئەبێ چارەم بفەرمووی چونکە هەر خۆتی
تکاکارم، موعینم، چارە سازم، يا رسول اللهعربی
ئەزانم خۆ خیلافی ئەمری تۆم زۆر کردووە، ئەمما...
کوڕی خۆتم بە لوتفی تۆ ئەنازم يا رسول اللهعربی
نەجاتم گەر بدەی زوو بۆ تەوافت حازرم، یەعنی...
بە کەعبەی ڕووت ڕووەو خاکی حیجازم يا رسول اللهعربی
غوڵامێکم ئەوا خۆم خستە قاپی غیرەتی تۆوە
بەناو «مەحموود» م ئەمما هەر «ئەیاز»م يا رسول اللهعربی