ئەگەر شاهم وەگەر شاهین و بازم يا رسول الله

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  4856 بینین
ئەگەر شاهم، وەگەر شاهین و بازم يا رسول اللهعەرەبی
وەتەن ئاوارە و هێلانەوازم يا رسول اللهعەرەبی
بە ڕۆژ پەروانەیێکی دڵشکاو و بێ پەڕوباڵم
بە شەو شەمعێکی پڕ سۆز و گودازم يا رسول اللهعەرەبی
لە تێغی قەهر و ڕوتبەی ئیلتیفاتی تۆوەیە قوربان
ئەگەر گەردەنکەچم یا سەرفەرازم يا رسول اللهعەرەبی
بە وەرچەرخاندنێکی ڕووت هەتا هەم کەوتووم بێناز
بە لوتفێکت لە عالەم بێ نیازم يا رسول اللهعەرەبی
لە تێکۆشینی ڕزگاری منی ئاوارەدا کول بوون
هەموو باپیرەکانی دڵنەوازم يا رسول اللهعەرەبی
ئیتر هەر خۆت ئەبێ چارەم بفەرمووی چونکە هەر خۆتی
تکاکارم، موعینم، چارە سازم، يا رسول اللهعەرەبی
ئەزانم خۆ خیلافی ئەمری تۆم زۆر کردووە، ئەمما...
کوڕی خۆتم بە لوتفی تۆ ئەنازم يا رسول اللهعەرەبی
نەجاتم گەر بدەی زوو بۆ تەوافت حازرم، یەعنی...
بە کەعبەی ڕووت ڕووەو خاکی حیجازم يا رسول اللهعەرەبی
غوڵامێکم ئەوا خۆم خستە قاپی غیرەتی تۆوە
بەناو «مەحموود» م ئەمما هەر «ئەیاز»م يا رسول اللهعەرەبی