سوبحی فەروەردینە ئەمڕۆ بولبولی دڵ بێ غەمە
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
2 خولەک
916 بینین
سوبحی فەروەردینە ئەمڕۆ، بولبولی دڵ بێ غەمە
گەر لە خۆشیا ڕۆحی دەرچێ باخەوان هێشتا کەمە
هەر دەڵێی غیلمان و حوورن نەو عورووسانی چەمەن
ڕووی زەمین جەنناتی عەدنە، هێندە تازە و خوڕڕەمە
وا لقی لاولاو بە قەد سەروی ڕەوانا هەڵچووە
بۆ لە باوەش گرتنی باڵای بتان وەک پەرچەمە
گوڵ خەریکی ڕەنگ و بۆ یەعنی شەبیهی ڕوومەتە
خونچە مەشغووڵی تەبەسسوم، هەر دەڵێی لێو و دەمە
زەمزەمەی سار و کەبووتەر وەک نەوای نای و نەیە
هەمهەمەی دوڕڕاج و قومری ڕاست ئەڵێی زیر و بەمە
بێنە ناو بەزمی چەمەن دنیا ببینن سەربەسەر
نەشئەیی «نَظّارە» یی نێرگس ئەڵێی جامی جەمە
با نەدوێن ئیتر لە ئەستێرەی شکۆفەی بورجی باخ
بێینە سەر ئەوسافی نجم الدّینناوی تایبەت کە بەدری عالەمە
چونکە میعماری تەریقەت باوک و باپیری ئەون
بۆیە دیواری حەساری نەقشبەندیناوی تایبەت مەحکەمە
ڕۆحی «هودهود» بۆ قوربانی دەم و لێوی نەبێ!؟
وەک «سولەیمان»ی زەمان ساحیب نگین و خاتەمە
بۆ لە یومنی مەقدەمی سەرتان نەگاتە ئاسمان!؟
جیلوەگاهی ئافتابی ئێمە عەرشی ئەعزەمە
خەڵقە بۆ ناچن لەبۆ ڕەوزەی بیارەناوی تایبەت بۆ تەواف؟
خاکی وەک خاکی بەقیعناوی تایبەتە، ئاوی ئاوی زەمزەمناوی تایبەتە
نەک بە تەنها قەیسەری ڕۆمناوی تایبەت خادیمی دەرگای ئەوە
بۆ سوجوودی حاجیبی خاقانی چین پشتی خەمە
نێرگسی ئەو تا تەبیبم بێ چ باکم زەخمە من
بۆ برینی زاهیر و باتین نیگاهی مەرهەمە
هێندە بۆ ئیحیای دڵی مردوو یەدی بەیزای هەیە
گاور و جووش پێی ئەڵێن مووسا دەسە و عیسا دەمە
ئیلتیفاتی شاهی من بۆ دۆست و دوژمن وەک یەکە
خزمەتی سِيّانعەرەبیە، گەر بێگانەیە یا مەحرەمە
خاکی بەرپێی ئەو بە بێخودناسناوی ئەدەبی گەر بە ڕیفعەت تالبی
دەس بە داوێن گرتنی بۆ بانی عیرفان سوللەمە