وەرن بەزمێکی مەشرووعانە بگرین

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  776 مشاهده
وەرن بەزمێکی مەشرووعانە بگرین
بە کوێری چاوی پەروێزاعلام و جەماعلام و کەیاعلام
نەوەک نەقشی، تەریقەی مەولەوی وار
بە زیکری جەهری و دەنگی دەف و نەی
بە دەوری نووری دڵدا حەڵقە بەستین
مەسەل ئەو مانگ و ئێمەش چەشنی هالەی
بفەرموون ئەی قەدەحنۆشان بە ساقی
لە کووپەی مەعریفەت تێکا ئەویش مەی
دەری بێنین بە زۆری نوێڵی شادی
درەختی غەم لە بنچینە و ڕەگ و پەی
خودا، سا بۆ دڵی تاریکی ئیسلام
لە تیشکی لوتف ئیتر یەک زەڕڕە دەرخەی
بە چاوی سەر هەتا عالەم ببینین
لە مەشریق تا بە مەغریب، ڕۆماعلام هەتا ڕەیاعلام
کە یاران مەستی بادەی لَمْ يَزَلْعربی بوون
دەسا بێخودتخلص غوڵامت بم ئەتۆش دەی
بڵێ ساڵی لە دایک بوونی «تەوفیق»
کوڕی «ئەحمەد» کە یەعنی نووری دیدەی
لە شیعری ئاخری نیوشیعری دوایی
ئەگەر دیققەت بفەرمووی پێی ئەبەی پەی
لە دنیا و لە عوقبادا ئیلاهی
بە ساحیب ماڵ و جاهـ و سەروەتی کەیحساب ابجد: بە صاحبمال و جاهـ و ثروتی کەی