وەرن بەزمێکی مەشرووعانە بگرین

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  777 بینین
وەرن بەزمێکی مەشرووعانە بگرین
بە کوێری چاوی پەروێزناوی تایبەت و جەمناوی تایبەت و کەیناوی تایبەت
نەوەک نەقشی، تەریقەی مەولەوی وار
بە زیکری جەهری و دەنگی دەف و نەی
بە دەوری نووری دڵدا حەڵقە بەستین
مەسەل ئەو مانگ و ئێمەش چەشنی هالەی
بفەرموون ئەی قەدەحنۆشان بە ساقی
لە کووپەی مەعریفەت تێکا ئەویش مەی
دەری بێنین بە زۆری نوێڵی شادی
درەختی غەم لە بنچینە و ڕەگ و پەی
خودا، سا بۆ دڵی تاریکی ئیسلام
لە تیشکی لوتف ئیتر یەک زەڕڕە دەرخەی
بە چاوی سەر هەتا عالەم ببینین
لە مەشریق تا بە مەغریب، ڕۆمناوی تایبەت هەتا ڕەیناوی تایبەت
کە یاران مەستی بادەی لَمْ يَزَلْعەرەبی بوون
دەسا بێخودناسناوی ئەدەبی غوڵامت بم ئەتۆش دەی
بڵێ ساڵی لە دایک بوونی «تەوفیق»
کوڕی «ئەحمەد» کە یەعنی نووری دیدەی
لە شیعری ئاخری نیوشیعری دوایی
ئەگەر دیققەت بفەرمووی پێی ئەبەی پەی
لە دنیا و لە عوقبادا ئیلاهی
بە ساحیب ماڵ و جاهـ و سەروەتی کەیحسێبی ئەبجەد: بە صاحبمال و جاهـ و ثروتی کەی