قەت بە دنیا دڵ مەدەن جادووگەری ئێرانییە

ئەم پارچە شیعرە بە بۆنەی کۆچی دوایی میرزا فەرجی حاجی شەریفەوە وتراوە کە لە ساڵی ١٣٧٣ی کۆچیدا مردووە
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  594 مشاهده
قەت بە دنیا دڵ مەدەن، جادووگەری ئێرانییە
سینەمایێکی پڕ ئاشووب و فریب و ئانییە
قەت بە خۆشی و ئاشنایی و دۆستی باوەڕ مەکەن
گەر تەماشا کەن ئەزانن دوژمنێکی جانییە
هەرکە ڕۆژی عومری هەرکەس هاتە ئاوابوون، ئەجەل
مۆڵەتی نادا قەسەم بەخوا بە قەد یەک سانییە
خاوەنی شان و شەرەف میرزا فەرەجشخص ئالی شەریف
تاکوو دوێنێ بوو مەلیک، ئیمڕۆ مەلەک میوانییە
بەسیە ئەم نیو شیعرە بۆ تەئریخی کۆچی ئەو کە وا...
دەست و دامێن گیری عەبدولقادری گەیلانییەحساب ابجد: ؟