بە خەندەی زۆری من دێوانە ئەگری

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  2621 مشاهده
بە خەندەی زۆری من دێوانە ئەگری
بە گریانی کەمم فەرزانە ئەگری
بە تاریکی دەروونم گەر بزانی
هەتا ڕۆژ وەک چرا پەروانە ئەگری
لە بێ شیری ویساڵی یارە، شەو، دڵ
لە بێشکەی سینەدا تیفلانە ئەگری
دوو دیدەی نێرگسینی پڕ لە لالەم
لە دەوری لێوی ئەو چاوجوانە ئەگری
لە نەشئەی پێکەنینی ساقی ئیمشەو
لە بەزما پیری من مەستانە ئەگری
شتێکت دیوە ئەی دڵ هەر لە مەجنوون
کە ڕێی ئەو بێ سەر و سامانە ئەگری
وەسیلەی گەینە شارت کێیە بێخودتخلص
کە چەشنی حەڵقە بەردەرگانە ئەگری