قەت بە دنیا دڵ مەدەن جادووگەری ئێرانییە
ئەم پارچە شیعرە بە بۆنەی کۆچی دواییی میرزا فەرەجی حاجی شەریفەوە وتراوە کە لە ساڵی ١٣٧٣ی کۆچیدا مردووە
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
987 بینین
قەت بە دنیا دڵ مەدەن، جادووگەری ئێرانییە
سینەمایێکی پڕ ئاشووب و فریب و ئانییە
قەت بە خۆشی و ئاشنایی و دۆستی باوەڕ مەکەن
گەر تەماشا کەن ئەزانن دوژمنێکی جانییە
هەرکە ڕۆژی عومری هەرکەس هاتە ئاوابوون، ئەجەل
مۆڵەتی نادا قەسەم بەخوا بە قەد یەک سانییە
خاوەنی شان و شەرەف میرزا فەرەجکەس ئالی شەریف
تاکوو دوێنێ بوو مەلیک، ئیمڕۆ مەلەک میوانییە
بەسیە ئەم نیو شیعرە بۆ تەئریخی کۆچی ئەو کە وا...
دەست و دامێن گیری عەبدولقادری گەیلانییەحسێبی ئەبجەد: ؟