هەژار گێڕایەوە وتی پاش ئەوەی کە ڕەزا شا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  699 مشاهده

هەژار گێڕایەوە وتی:

پاش ئەوەی کە ڕەزا شا لە ئێرانا هاتە سەر حوکم، فەرمانی دەرکرد، کە هەموو کەس ئەبێ کڵاوی پەهلەوی لەسەر کەن، لەسەر ئەمە لە وڵاتی ئێرانا، هەرا لەناو مەلاکانا پەیدا بوو، کە ئایا بە لە سەر کردنی کڵاوی پەهلەوی کافر ئەبن یا نابن؟ مەلا سەلیمێکی ژێیی هەبوو لە سابڵاخ، ئەو هەر لەسەر ئەوە بوو هەر کە ئەم کڵاوە لەسەر کا کافر ئەبێ، هەندێ لە مەلایانی تریش بەرپەرچیان ئەدایەوە و ئەیانوت وا نییە، ئەویش ئەیوت: «ئەوا کڵاوی پەهلەوی بۆ ئێوە، ئەی بۆ تەقویمی باخەڵی چ دەبێژن؟ بەویش هەر کافر نابن».