مەلا محەمەدی چرچە قەلایی گێڕایەوە وتی ئەو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  763 مشاهده

مەلا محەمەدی چرچە قەلایی گێڕایەوە وتی: ئەوا جەژنی قوربانە نۆبەنێکمان هەیە، ویستمان بیکەین بە قوربانی، بە خێزانەکەم وت ئافرەت، بەڵکوو قەسابێکی باشمان دەستکەوێ کە پێستەکەی ئەگروێ، وای بگروێ کونی تێنەکا، بەڵکوو بیکەین بە مەشکە بۆ خۆمان. ئەویش وتی ئەیەڕۆ پیاوەکە، شتی وا چۆن ئەبێ، پێستەکەی هەڵگرین بۆ خۆمان؟ ئەمە قوربانییە ئەبێ هەمووی ببەشینەوە، گوناحە چۆن ئەبێ لێی هەڵبگرین. وتم ئافرەت وس بە بەخوا ئەگەر هەموو گۆشتەکەشی بخۆین و تۆزێ لە کلکەکەی ببەخشینەوە هێشتا خێری دوو قوربانی خەڵکی ترمان دەست ئەکەوێ. وتی: چۆن؟ هەروا واقی وڕما. وتم: «ئافرەت خوا، کەی بە خۆیەوە دیوە مەلا خێر بکا؟ سەرە کلکە نۆبەنێکی ئێمە ئێستا دوو گای قوربانی خەڵکی تر ئەخوا».