حاجی سەعید مەلا حەسەنی عەلاف گێڕایەوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  679 مشاهده

حاجی سەعید مەلا حەسەنی عەلاف گێڕایەوە، وتی:

حەسەن ئاغای قەرەنی هەبوو لە سولەیمانی لە ئاخروئۆخری ژیانیا هەموو دەم هەر لە مزگەوتی حاجی خان خەریکی نوێژ و تاعەت بوو. هەموو پاش نوێژێک وەکوو خەڵکی تر دەستی بەرز ئەکردەوە و دوعای ئەکرد. یەکێک لە دوعاکانی ئەوە بوو، ئەیوت: «خوایە محە چاوشین هەیە پەستەکێکی لەبەر دایە، جامانەیەکی شڕی چڵکنی ئاڵاندووە لە مشکیە پیسەڵەیەکەوە و بەستوویە بە سەریەوە، کە لە دەرگای مزگەوتەکە دەرئەچێ بەلای چەپا قاپی سێیەم نە هی چوارەم ، بەرانبەر بە ماڵی حاکمە سیاسییەکە ماڵی ئەوانە، لێت تێک نەچێ حەقی منی لێ بسێنە».