لەو بەر کێوە ئافرەتێک لەناو کۆمەڵێکا -کە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  686 مشاهده

لەو بەر کێوە ئافرەتێک لەناو کۆمەڵێکا، کە میوانی کرابوون، دانیشتبوو، مناڵێکی هەبوو تازە فێری قسەکردن ئەبوو، مناڵەکەی لە باوشیا دانابوو. شەرع شەرمی بۆ نییەو ژنەکە یەکێکی دەنگ گەورەی پیا هێنا. دەستیکرد بە لێدانی منداڵەکە و بە چەپۆک بەربووە سەر و گوێلاکی مناڵی بەسەزمان، منداڵ لەبەر گریان نەیپەرژایە سەر هیچی تر، دایکەش هەر وازی نەئەهێنا و ئەیوت: هەتیو حەیای ئینسان ئەبەی. ئەوەندە زۆری لێدا تەنانەت ژنەکانی تر کەوتنە سەر ئەو بڕوایە کە ئەمە منداڵەکە بووە ئەم تڕەی کەندووە. بەهەر جۆر بوو لەژێر چنگیان دەرهێنا.

لە پاش تۆزێک سفرەی نان دانرا و هەموو نیشتنە سەر سفرەکە، ئافرەتەکە دڵی بە منداڵیکەی خۆی زۆر سووتا کە وا بە ناهەق ئەوەندەی لێداوە، کەوتە دڵنەوایی کردن و ماچکردنەوەی و دەست بەسەرا هێنانی و دەستی برد گرتگە گۆشتێکی سوورکراوەی لە بەردەما دانا. مناڵەکە لەم مێهرەبانیانەی دیکی دڵی هاتەوە شوێنی خۆی و دەستیکرد بە خۆ شیرینکردن لەبەر چاو دایکەکەیەوە. ئەمجا بە دەنگی بەرز وتی: «دایە گیان ئەگەر ئەمجارەش بتڕی دیسان لێم ئەدەیتەوە».