کابرایەکی مەنگوڕی زستان ئەبێ ئەچێتە سەر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  579 مشاهده

کابرایەکی مەنگوڕی زستان ئەبێ ئەچێتە سەر ئاو، دەست بە ئاو ئەگەیەنێ، لە پاشا دەست ئەکا بە دەستاوەکەدا و ئاو ئەدا بە خۆیەوە، لەو وەختەدا کە ئاوەکە فڕێ ئەدا بۆ خۆی، لە ترسی ساردی ئاوەکە خۆی بەرز ئەکاتەوە و ئاوەکەی لێ ناکەوێ ئەڵێ: «ئەی لە دایەلێت بەرم نەیگرت». چەند جارێ هەر ئاو ئەدا بە خۆیەوە خۆی بەرز ئەکاتەوە و نایگرێ، ئاخر جار ئەڵێ: «هەر ئەوەیە، ئەمجارەشت بۆ فڕێ ئەدەم گرتی گرتی، نەیگرت، بە گوونی بارگیرەکێمەوە».