فەقێیەکی خەڵکی سیساوای خۆشناو هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  845 مشاهده

فەقێیەکی خەڵکی «سیساوا»ی خۆشناو هەبوو، هەر ئەیخوێند و هیچ فێر نەئەبوو، پێیان وت: کە وایە بۆچ واز ناهێنی، ئەویش وتی: «هەر دەخینم، هەر دەخینم تا دەگەمە شەرح حەقایدان، چم زانی،چم زانی، چم نەزانی دەگەڕێمەوە سەر حەواملان. دیسان هەر دەخینم، هەر دەخینم تا دەگەمە شەرح حەقایدان، چم زانی، چم نەزانی دەگەڕێمەوە سەر حەواملان. ئەمجارەش هەر دەخینم، هەر دەخینم تا دەگەمە شەرح حەقایدان چم زانی، چم زانی، چم نەزانی بە ساقی کێرمەوە».