ئەحەی کڕنوو جارێک ڕێی ئەکەوێتە کەرکووک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  878 مشاهده

ئەحەی کڕنوو جارێک ڕێی ئەکەوێتە کەرکووک، ئەچێتە مزگەوتەکەی ناو بازاڕ بۆ نوێژکردن، ئەیەوێ دەستنوێژ بشوا، ئاو نییە، مجەورەکە گۆزەڵەیە ئاوی بۆ دێنێت دەستنوێژەکەی ئەشوا و بۆ نوێژەکە نامێنێتەوە، ئەیەوێ بڕوا، مجەورەکە سەری ڕێی پێ ئەگرێ ئەڵێ: کاکە بێنە پارەی ئاوەکە، ئەویش ئەڵێ پارەی چی؟ من دەسنوێژم شۆردووە خۆ بەفراوم نەخواردۆتەوەو ئەڵێ: من ئەمانە نازانم ئاو لێرە بە پارەیە بینە پارەی ئاوەکە. ئەمیش هیچی پێ نامێنێ پشتی تێئەکا و تڕێکی بۆ ئەکەنێ، ئەڵێ: «برا ئەوە خۆت و ئەوە دەستنوێژەکەت ئیتر بۆچ وازم لێ نایەنی».