پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی سەی عەلی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  756 مشاهده

پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی «سەی عەلی بیسمیللا»یان پێئەوت، بە «بسم الله الرحمن الرحيمعربی»و تووڕە ئەبوو، پێیان ئەوت خاڵە سەید قورعان پڕیەتی لە «بسم اللهعربی» تۆ بۆ چ پێت خۆش نییە؟ بەتایبەتی هەموو ڕۆژێ خۆت لە نوێژدا چەند چار ئەیخوێنی. ئەیوت: باوکم ئەم «بسم اللهعربی»یانە ئەو «بسم اللهعربی»یە نییە کە هەیە. من «بسم اللهعربی»ی خۆم ئەناسم باریکە و درێژ.

جا ئەم سەی «عەلی» یە جارێک قادرئاغا هەبوو پیاوێکی کەڵەگەتی زەلام، سەی عەلیش بچکۆلەیەکی ڕێویڵە بوو، لەسەر جادەکەی کانیسکان هەر لەسەر «بسم اللهعربی» ئەبێ بە شەڕیان. قادرئاغا ئەیگرێ و ئەینێتە ژێرەوە، بە لەقە دێت بە وێزەیا، سەی عەلیش لە ژێرەوە هاواری ئەکرد و بانگی ئەکرد: ئەرێ ئەوە گەوادێک و سەگبابێک و قەحبەبابێک نییە بێت لێکمان بکاتەوە.