محەمەدعەلی کوردی کتێبێکی چیرۆکی زادیچی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  742 مشاهده

محەمەدعەلی کوردی کتێبێکی چیرۆکی «زادیچ»ی لە چاپ دابوو، یەکی بە دووسەد فلس بوو، «٣٥٠» دانەی لە بەغدا لەلای وەستا بەشیر موشیر دانابوو، لە پاش ماوەیەکی زۆر چووە لای، وتی: با حسابێکی کتێبەکان بکەین، وەستا بەشیر وتی: چەند بوون؟

محەمەدعەلی وتی: ٣٥٠ دانە. وتی: ئەی مردووت مرێ! کەی ئەوە دەبوو؟ وتی: ئەی چەند بوو؟، ٢٥٠. وتی: باشە با ئەوەندە بێ. دەی با حساب بکەین، کوا کتێبەکان؟ وتی چووزانم هەندێکیان لێ فرۆشراوە. وتی: ئەوی فرۆشراوە هەقی فرۆشتنتەکەی هەڵبگرە و ئەویترم بدەرێ. وتی: سەدی لێ فرۆشراوە و سەد و پەنجاکەی تریشی نازانم چی لێ هاتووە؟ وتی: باشە ئەو سەدە کە فرۆشراوە پارەی ئەوەم بدەرێ. وتی: سەدی دەی هی خۆمە. وتی: باشە ئەویترم بدەرێ، وەستا بەشیر تۆزێ ڕاما و لە پاشا وتی: تۆ لات وایە ئەم دووکانە بە تڕ ڕاگیراوە، ئەویتریش بۆ دووکانەکە!