پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی سەی عەلی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  766 بینین

پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی «سەی عەلی بیسمیللا»یان پێئەوت، بە «بسم الله الرحمن الرحيمعەرەبی»و تووڕە ئەبوو، پێیان ئەوت خاڵە سەید قورعان پڕیەتی لە «بسم اللهعەرەبی» تۆ بۆ چ پێت خۆش نییە؟ بەتایبەتی هەموو ڕۆژێ خۆت لە نوێژدا چەند چار ئەیخوێنی. ئەیوت: باوکم ئەم «بسم اللهعەرەبی»یانە ئەو «بسم اللهعەرەبی»یە نییە کە هەیە. من «بسم اللهعەرەبی»ی خۆم ئەناسم باریکە و درێژ.

جا ئەم سەی «عەلی» یە جارێک قادرئاغا هەبوو پیاوێکی کەڵەگەتی زەلام، سەی عەلیش بچکۆلەیەکی ڕێویڵە بوو، لەسەر جادەکەی کانیسکان هەر لەسەر «بسم اللهعەرەبی» ئەبێ بە شەڕیان. قادرئاغا ئەیگرێ و ئەینێتە ژێرەوە، بە لەقە دێت بە وێزەیا، سەی عەلیش لە ژێرەوە هاواری ئەکرد و بانگی ئەکرد: ئەرێ ئەوە گەوادێک و سەگبابێک و قەحبەبابێک نییە بێت لێکمان بکاتەوە.