پەرێشانم لە حەسرەت دەردی دووری

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 3 دقیقه  2895 مشاهده
پەرێشانم لە حەسرەت دەردی دووری
بە لوتفی خۆت بدەی یاڕەب سەبووری
چ دووری؟ دووری تا ڕۆژی مەحشەر
چ حەسرەت؟ حەسرەتێ تا نەفخی سووری
گەهێ بۆ شاهەکەی ئەوڕەنگی تەمکین
گەهێ بۆ ماهەکەی بورجی وەقووری
یەکێ بابا ڕەسوولی خەڵقی بێدناعلام
یەکێ عەبدولکەریمی خانە شووریاعلام
یەکێ جەننەت مەکانی بوو عوبەیدەاعلام
یەکێ گوڵشەن تیرازی شارەزووریاعلام
نەوەی پێغەمبەرێ بوون، نەک پەری و جین
لە مەجلیسیا کە جەم کردوویە مووری
شەهادەت نامەیی عیرفان لە دەستا
موجازی مەدرەسەی دینی و شوعووری
لە تەقدیسا وەکوو شێخی بریفکاناعلام
لە تەدریسا مەلا یەحیای مزووریاعلام
لە بێشەی عیلم و فەزڵ و شەرع و دنیا
چ شێرێ بوون بە ئازایی و جەسووری
خەیاتی سەرمەدی هەر زوو بڕیبووی
بە باڵایان کەوا و خەرقەی غەیووری
درێغا ڕۆین و منیان بەجێ هێشت
لە ماتەمخانەیی تاریکی دووری
بەهەشت ئارا کە بوون العِزُّ للهعربی
لە خۆشی خۆشیی غیلمان و حووری
بِحمد للّهعربی شەوانی غائیبانە
موبەددەل بوون بە ئەییامی حوزووری
لەپاش ئەم دوو چرای بەزمی عولوومە
نەما پەروانە بۆی خۆشی و سرووری
منم دائیم ئەکا دوودی هەناسەم
لە سینەی مەجمەرا کاری بوخووری
منم وەک نانەوا فرمێسکم ئاگر
جگەر نان، چاو ئەکا ئیشی تەنووری
شەهیدی تێغی ئیخلاسی حەقیقی
بە فلسێ نایەوێ تۆپێ بلووری
مەحەببەت ڕێگەیێکی ڕاستە قوربان
نەکەی لادەی لە سەرحەدد و سنووری
جیهان مادامەیێکی سینەمایە
لە بەریا بێ کەوا کەوڵی سەمووری
دەخیلت بم نەدا تەفرەت وەکوو من
بە غازەی عاریزی و سپیاوی سووری
پەنا بە خوا لە بەزمی جادوییدا
لە ساقی چاوی و ساقی بلووری
بە چاکەی پڕخراپەی گەر خەڕۆ بی
یەقینت بێ کە سەرتاپا قوسووری
هەزار کەیخوسرەوی و ئەفراسیابی
هەزاران وەک سوپاهی سەلماعلام و تووراعلامی
هەموو هاتوون و کوشتوونی لە پاشا
بە تۆپی نامورادی و تیپی زووری
خوا ساڵی وەفاتی کاکە بابااعلام
مونەووەر کەی مەزارستان بە نووریحساب ابجد: مُنوَّر کەی مَزارستان بە نووری
لە ساڵی فەوتی شێخ عەبدولکەریماعلاما
مورەسسەع کە ئەویش یا ڕەب قوسووریحساب ابجد: مرصّع که أَویش یا رب قصوری
زەمین تا پڕ لە سونبول بێ کەناری
فەلەک تا پڕ لە ئەنجوم بێ جحووری
ئەوی ماون بیانهێڵی ئیلاهی
بە جاهی خۆت کە وا حەی و غەفووری
خسووس دزیایشاعلام و دانای پریساعلامی
لەگەڵ ساداتی تەکیە و هانەسووری
کە بێخودتخلص تۆزی داوێنی ئەوان بێ
ئەشێ یا ڕەب لە تەقسیری ببووری