پەرێشانم لە حەسرەت دەردی دووری
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
3 خولەک
2824 بینین
پەرێشانم لە حەسرەت دەردی دووری
بە لوتفی خۆت بدەی یاڕەب سەبووری
چ دووری؟ دووری تا ڕۆژی مەحشەر
چ حەسرەت؟ حەسرەتێ تا نەفخی سووری
گەهێ بۆ شاهەکەی ئەوڕەنگی تەمکین
گەهێ بۆ ماهەکەی بورجی وەقووری
یەکێ بابا ڕەسوولی خەڵقی بێدنناوی تایبەت
یەکێ عەبدولکەریمی خانە شووریناوی تایبەت
یەکێ جەننەت مەکانی بوو عوبەیدەناوی تایبەت
یەکێ گوڵشەن تیرازی شارەزووریناوی تایبەت
نەوەی پێغەمبەرێ بوون، نەک پەری و جین
لە مەجلیسیا کە جەم کردوویە مووری
شەهادەت نامەیی عیرفان لە دەستا
موجازی مەدرەسەی دینی و شوعووری
لە تەقدیسا وەکوو شێخی بریفکانناوی تایبەت
لە تەدریسا مەلا یەحیای مزووریناوی تایبەت
لە بێشەی عیلم و فەزڵ و شەرع و دنیا
چ شێرێ بوون بە ئازایی و جەسووری
خەیاتی سەرمەدی هەر زوو بڕیبووی
بە باڵایان کەوا و خەرقەی غەیووری
درێغا ڕۆین و منیان بەجێ هێشت
لە ماتەمخانەیی تاریکی دووری
بەهەشت ئارا کە بوون العِزُّ للهعەرەبی
لە خۆشی خۆشیی غیلمان و حووری
بِحمد للّهعەرەبی شەوانی غائیبانە
موبەددەل بوون بە ئەییامی حوزووری
لەپاش ئەم دوو چرای بەزمی عولوومە
نەما پەروانە بۆی خۆشی و سرووری
منم دائیم ئەکا دوودی هەناسەم
لە سینەی مەجمەرا کاری بوخووری
منم وەک نانەوا فرمێسکم ئاگر
جگەر نان، چاو ئەکا ئیشی تەنووری
شەهیدی تێغی ئیخلاسی حەقیقی
بە فلسێ نایەوێ تۆپێ بلووری
مەحەببەت ڕێگەیێکی ڕاستە قوربان
نەکەی لادەی لە سەرحەدد و سنووری
جیهان مادامەیێکی سینەمایە
لە بەریا بێ کەوا کەوڵی سەمووری
دەخیلت بم نەدا تەفرەت وەکوو من
بە غازەی عاریزی و سپیاوی سووری
پەنا بە خوا لە بەزمی جادوییدا
لە ساقی چاوی و ساقی بلووری
بە چاکەی پڕخراپەی گەر خەڕۆ بی
یەقینت بێ کە سەرتاپا قوسووری
هەزار کەیخوسرەوی و ئەفراسیابی
هەزاران وەک سوپاهی سەلمناوی تایبەت و توورناوی تایبەتی
هەموو هاتوون و کوشتوونی لە پاشا
بە تۆپی نامورادی و تیپی زووری
خوا ساڵی وەفاتی کاکە باباناوی تایبەت
مونەووەر کەی مەزارستان بە نووریحسێبی ئەبجەد: مُنوَّر کەی مَزارستان بە نووری
لە ساڵی فەوتی شێخ عەبدولکەریمناوی تایبەتا
مورەسسەع کە ئەویش یا ڕەب قوسووریحسێبی ئەبجەد: مرصّع که أَویش یا رب قصوری
زەمین تا پڕ لە سونبول بێ کەناری
فەلەک تا پڕ لە ئەنجوم بێ جحووری
ئەوی ماون بیانهێڵی ئیلاهی
بە جاهی خۆت کە وا حەی و غەفووری
خسووس دزیایشناوی تایبەت و دانای پریسناوی تایبەتی
لەگەڵ ساداتی تەکیە و هانەسووری
کە بێخودناسناوی ئەدەبی تۆزی داوێنی ئەوان بێ
ئەشێ یا ڕەب لە تەقسیری ببووری