ئەمە بۆی نەسیمی بەهارە یا خەبەری سرووشی هەوایییە

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 2 خولەک  795 بینین
ئەمە بۆی نەسیمی بەهارە، یا خەبەری سرووشی هەوایییە
دەمی ڕۆحبەخشی نیگارە، یا نەفەسی مەسیحی سەمایییە
کە دڵی بە عوقدە کرایەوە گوڵی ناشکوفتە گەشایەوە
نە ئەوە و نە ئەم، نە ئەمە و نە ئەو، هەموو موعجیزاتی خودایییە
دەمی ئیبتیدایی مەسەڕڕەتە، نەفەسی نیهایەتی میحنەتە
لە هەموو محاڵەوە عوشرەتە، لە هەموو وڵاتەوە شایییە
خەبەری قودوومی کەسێکە وا کە ئەکا برینی دڵان دەوا
کە لەبۆ جیهادی کولەی هەوا لە تەرەف خوداوە غەزایییە
قەمەری سەمایی سەیادەتە، حەجەری بینایی ڕەشادەتە
گوهەری هومایی سەعادەتە، دوڕی تاج و ئەفسەری شایییە
ئەسەری حەبیبی ڕەسوولە ئەو، جگەری نەجیبی بەتوولناوی تایبەتە ئەو
سەمەری قَضيبعەرەبیی قەبووڵە ئەو، گوڵی باغی ئالی عەبایییە
ئەتەوێ ئەگەر گوڵی سەرمەدی، وەرە باخی نەعتی موحەممەدی
ببە بولبولێکی موئەببەدی، ئەمە شێوەیی ئودەبایییە
لە تەریقیا نییە خوسرەوێ، کە نەبێ بە خاکی قەدەم لەوێ
بە خەیاڵی خۆی کە دەسی کەوێ، بە تەمای مەقامی گەدایییە
مەلەکە و بە شاپەڕی سەوزەوە شەو و ڕۆژ خەریکە گەسک ئەدا
فەلەکە و بە کوندەیی هەورەوە هەموو ئیش و کاری سەقایییە
دڵ و جەرگی بێخودناسناوی ئەدەبی ئەگەر لەتە، بە خودا بە تێغی مەحەببەتە
بە ئومێدی شەهدی شەفاعەتە، سەر و ماڵ و ڕۆحی فیدایییە