کە حەججاجی فەلەک هات و بە خوێنی غەم خەڵاتی کرد

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  1319 مشاهده
کە حەججاجی فەلەک هات و بە خوێنی غەم خەڵاتی کرد
بەسەر شێخ و مەلادا دابەشی مووچە و بەراتی کرد
کەسم ئیمڕۆ نەدی بیخاتە سەر سەر چەرخ و سوبحەینێ
وەها نەیدا بە عەرزا تۆ نەڵێی قەتعی حەیاتی کرد
لە ساداتی تەکێ عەبدولکەریماعلام نازانی شایێ بوو
کەچی فیلی ئەجەل هات و کشێکی کرد و ماتی کرد
کە زانی نەشئەیێ نادا حەیاتی عاریەت بۆ کەس
ئەویش وەک باب و جەددی ئارەزووی بەزمی مەماتی کرد
بِحَمدِ اللّهعربی لە دنیادا کە ئەوقاتی نەفیسەی خۆی
بە ئەکسەر سەرفی زیکری باقیاتی سالیحاتی کرد
من و تۆی تووشی قەعری دۆزەخی هیجرانی غەم فەرموو
ئەگەرچی خۆی لە ئەوجی قەسری فیردەوسا سوباتی کرد
کە پرسیم ساڵی غوفرانی لە ئوستادی خیرەد بێخودتخلص
بە ئاهـ و ناڵە داوای قاقەز و خامە و دەواتی کرد
منیش لەوحەی دڵ و ئەنگوست و چاوم نایە بەردەستی
ئەویش الحقعربی بە دیققەت سەنعەتێکی پڕ نیکاتی کرد
حوڕووفی موعجەمەی ئەم میسرەعەی نووسی بە تەئریخی
جەوانمەردێ لە ئەشرافی تەکێحساب ابجد: ؟ ئەمڕۆ وەفاتی کرد