کە حەججاجی فەلەک هات و بە خوێنی غەم خەڵاتی کرد
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
1367 بینین
کە حەججاجی فەلەک هات و بە خوێنی غەم خەڵاتی کرد
بەسەر شێخ و مەلادا دابەشی مووچە و بەراتی کرد
کەسم ئیمڕۆ نەدی بیخاتە سەر سەر چەرخ و سوبحەینێ
وەها نەیدا بە عەرزا تۆ نەڵێی قەتعی حەیاتی کرد
لە ساداتی تەکێ عەبدولکەریمناوی تایبەت نازانی شایێ بوو
کەچی فیلی ئەجەل هات و کشێکی کرد و ماتی کرد
کە زانی نەشئەیێ نادا حەیاتی عاریەت بۆ کەس
ئەویش وەک باب و جەددی ئارەزووی بەزمی مەماتی کرد
بِحَمدِ اللّهعەرەبی لە دنیادا کە ئەوقاتی نەفیسەی خۆی
بە ئەکسەر سەرفی زیکری باقیاتی سالیحاتی کرد
من و تۆی تووشی قەعری دۆزەخی هیجرانی غەم فەرموو
ئەگەرچی خۆی لە ئەوجی قەسری فیردەوسا سوباتی کرد
کە پرسیم ساڵی غوفرانی لە ئوستادی خیرەد بێخودناسناوی ئەدەبی
بە ئاهـ و ناڵە داوای قاقەز و خامە و دەواتی کرد
منیش لەوحەی دڵ و ئەنگوست و چاوم نایە بەردەستی
ئەویش الحقعەرەبی بە دیققەت سەنعەتێکی پڕ نیکاتی کرد
حوڕووفی موعجەمەی ئەم میسرەعەی نووسی بە تەئریخی
جەوانمەردێ لە ئەشرافی تەکێحسێبی ئەبجەد: ؟ ئەمڕۆ وەفاتی کرد