دەخیلت بم نەڕەنجێنی دڵی ئەولادی پێغەمبەر
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
2 دقیقه
4054 مشاهده
دەخیلت بم نەڕەنجێنی دڵی ئەولادی پێغەمبەر
لە دونیا و قیامەت خۆت نەکەی ڕیسوایی پێغەمبەر
رسول اللّهعربی و عاجز کردنی ئەولادی ئەو! هەیهات!
معاذ اللهعربی لە گەردی خاتری مینایی پێغەمبەر
زمانت بگرە تا پاپۆڕی ئیمانت سەلامەت بێ
پەنا بە خوا لە گێژی حیددەتی دەریایی پێغەمبەر
ئەبیتە مانگی گیراو، تا ئەبەد ڕوو ڕەش ئەبی بیللا
بە وەر چەرخاندنی ڕووی ڕۆژی حەشرارایی پێغەمبەر
کە ئیمڕۆ کوندەبووی ئەملاک و خانووی عیترەتی ئەو بی
سبەی چۆن ئەچیە ژێر سایەی هومائاسایی پێغەمبەر
هەتاکەی هەر خەریکی مەحوی ساداتی کە ناترسی
لە قەهری حەیدەراعلام و کوورەی دڵی زەهرااعلامیی پێغەمبەر
بەشارەت بێ جەهەننەم جێگەتە ئەی باغِضعربیی سادات
بە تووبای قامەت و ڕووی جَنَّةُ المَأويعربییی پێغەمبەر
بە زاهیربوونی، تاقی کیسرەوی نەتدی کە چی پێ هات
قەمەر نازانی چۆن شەق بوو بە یەک ئیمایی پێغەمبەر
بە شمشێری نوعووتی خۆی و ئال و سەحب و ئەولادی
ئەبێ شەقیان بکەم تا شەق بەرن ئەعدایی پێغەمبەر
هەموو ڕۆژێ بە با و باپیر و خۆم و کەسمەوە سەد جار
لە سەرتاپایی من قوربانی سەرتاپایی پێغەمبەر
بجووڵێنێ سەبا تا سەرو و شمشادی چەمەن بێخودتخلص
سەڵاوات بێ لە قەدد و قامەتی ڕەعنایی پێغەمبەر