دەخیلت بم نەڕەنجێنی دڵی ئەولادی پێغەمبەر

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 2 خولەک  3866 بینین
دەخیلت بم نەڕەنجێنی دڵی ئەولادی پێغەمبەر
لە دونیا و قیامەت خۆت نەکەی ڕیسوایی پێغەمبەر
رسول اللّهعەرەبی و عاجز کردنی ئەولادی ئەو! هەیهات!
معاذ اللهعەرەبی لە گەردی خاتری مینایی پێغەمبەر
زمانت بگرە تا پاپۆڕی ئیمانت سەلامەت بێ
پەنا بە خوا لە گێژی حیددەتی دەریایی پێغەمبەر
ئەبیتە مانگی گیراو، تا ئەبەد ڕوو ڕەش ئەبی بیللا
بە وەر چەرخاندنی ڕووی ڕۆژی حەشرارایی پێغەمبەر
کە ئیمڕۆ کوندەبووی ئەملاک و خانووی عیترەتی ئەو بی
سبەی چۆن ئەچیە ژێر سایەی هومائاسایی پێغەمبەر
هەتاکەی هەر خەریکی مەحوی ساداتی کە ناترسی
لە قەهری حەیدەرناوی تایبەت و کوورەی دڵی زەهراناوی تایبەتیی پێغەمبەر
بەشارەت بێ جەهەننەم جێگەتە ئەی باغِضعەرەبیی سادات
بە تووبای قامەت و ڕووی جَنَّةُ المَأويعەرەبییی پێغەمبەر
بە زاهیربوونی، تاقی کیسرەوی نەتدی کە چی پێ هات
قەمەر نازانی چۆن شەق بوو بە یەک ئیمایی پێغەمبەر
بە شمشێری نوعووتی خۆی و ئال و سەحب و ئەولادی
ئەبێ شەقیان بکەم تا شەق بەرن ئەعدایی پێغەمبەر
هەموو ڕۆژێ بە با و باپیر و خۆم و کەسمەوە سەد جار
لە سەرتاپایی من قوربانی سەرتاپایی پێغەمبەر
بجووڵێنێ سەبا تا سەرو و شمشادی چەمەن بێخودناسناوی ئەدەبی
سەڵاوات بێ لە قەدد و قامەتی ڕەعنایی پێغەمبەر