طوبی لمن کە ڕۆحی فیدای ئەو نیگارە کرد
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
2 خولەک
1939 بینین
طُوبى لِمَنْعەرەبی کە ڕۆحی فیدای ئەو نیگارە کرد
خۆی بادەنۆشی نەشئەیی ئەو چاوخومارە کرد
طُوبى لِمَنْعەرەبی کە وا سەر و ماڵی بەڕاستی
شاباشی خاکی ئەو بەر و بووم و دیارە کرد
طُوبى لِمَنْعەرەبی کە وا بە ئومێدی قودوومی یار
برژانگی گەسکی جادەیی ئەو شەهسەوارە کرد
خۆزگەم بەوەی کە پۆڕی دڵی خۆی بە سەد نیاز
نێچیری ئەو عوقابی مەلایک شکارە کرد
خۆزگەم بەوەی کە موددەتی عومری بە نەقدی جان
باخی نوعووتی شاهی مەدینەی ئیجارە کرد
خۆزگەم بەوەی کە وا لە پەنای ئەو شافیعەدا
قازانجی لەو نەمام و گوڵ و لالەزارە کرد
قوربانی ئەو جەنابە کە بریانیێکی بەرخ
ئیزهاری زەهری خۆی وەکوو بوو بەو قەرارە کرد
بۆی بوو بە شیر و شەکری شیفابەخشی جاویدان
سوودێکی وای لە چەشنی ئەو زەهری مارە کرد
بەیزا بە ئەمری ئەو بوو کە وەستا دەقیقەیێ
دوو لەت بە دەستی ئەو بوو کە مانگی ئیشارە کرد
ئەو بوو کە وەک مەلەک شەوی ئەسڕا لە ئاسمان
یەزدان تەوافی مەقدەمی بەو حەوستارە کرد
ئەو بوو کە یەک چتیر و مەنێ جۆ لە خەندەقا
ڕۆژی غەزا کیفایەتیە و یەک هەزارە کرد
تەسبیح و ناڵەی ئەو بوو کە کردی بە دار و بەرد
ئەو بوو قسەی بە ئاسک و ئەو سووسەمارە کرد
ئیعجازی ئەو بوو ساریەناوی تایبەت بیستی قسەی عومەرناوی تایبەت
مومتازی ئەو بوو ڕیفعەتی بەو یاری غارە کرد
بۆ چی نەبێ بە ساحیبی نوورەینی نەییرەین
عوسمانناوی تایبەت کە بۆنی دووگوڵی لەو نەوبەهارە کرد
یادی برۆی ڕەسووڵی خودا بوو بە یاوەری
حەیدەرناوی تایبەت کە فەتحی خەیبەری بەو ذُوالفَقارناوی تایبەتە کرد
بڕوانە چۆن بە ڕوتبەیی مِنّاعەرەبی خەڵات کرا
سەلمانناوی تایبەت کە هاتوو بەیعەتی بەو تاجدارە کرد
شافیع کە ئەو بێ، ئەهلی کەبائیر چ باکییە
با هەر بڵێن کە تێغی گونەهـ جەرگی پارە کرد
شوکری خودا کە ڕستی نەجاتی لە مل کرا
بۆ پاس ئەوەی کە خۆی بە سەگی ئەو هەوارە کرد
کەعبەی نەجاحی هەردوو سەرای هات بە پیرەوە
هەرکەس کە چەشنی ڕابیعەناوی تایبەت ڕووی لەو تەلارە کرد
بێخودناسناوی ئەدەبی بەقیعی غەرقەدی والایە مەرقەدی
حاجیناوی تایبەت ئەگەر مەزاری لەسەر گردی یارەناوی تایبەت کرد
دنیا ژنێکە فاحیشە و پیاوکوژ و گڵاو
وای لەو کەسەی کە دێڵە سەگی وای مارە کرد