طوبی لمن کە ڕۆحی فیدای ئەو نیگارە کرد

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 2 دقیقه  1883 مشاهده
طُوبى لِمَنْعربی کە ڕۆحی فیدای ئەو نیگارە کرد
خۆی بادەنۆشی نەشئەیی ئەو چاوخومارە کرد
طُوبى لِمَنْعربی کە وا سەر و ماڵی بەڕاستی
شاباشی خاکی ئەو بەر و بووم و دیارە کرد
طُوبى لِمَنْعربی کە وا بە ئومێدی قودوومی یار
برژانگی گەسکی جادەیی ئەو شەهسەوارە کرد
خۆزگەم بەوەی کە پۆڕی دڵی خۆی بە سەد نیاز
نێچیری ئەو عوقابی مەلایک شکارە کرد
خۆزگەم بەوەی کە موددەتی عومری بە نەقدی جان
باخی نوعووتی شاهی مەدینەی ئیجارە کرد
خۆزگەم بەوەی کە وا لە پەنای ئەو شافیعەدا
قازانجی لەو نەمام و گوڵ و لالەزارە کرد
قوربانی ئەو جەنابە کە بریانیێکی بەرخ
ئیزهاری زەهری خۆی وەکوو بوو بەو قەرارە کرد
بۆی بوو بە شیر و شەکری شیفابەخشی جاویدان
سوودێکی وای لە چەشنی ئەو زەهری مارە کرد
بەیزا بە ئەمری ئەو بوو کە وەستا دەقیقەیێ
دوو لەت بە دەستی ئەو بوو کە مانگی ئیشارە کرد
ئەو بوو کە وەک مەلەک شەوی ئەسڕا لە ئاسمان
یەزدان تەوافی مەقدەمی بەو حەوستارە کرد
ئەو بوو کە یەک چتیر و مەنێ جۆ لە خەندەقا
ڕۆژی غەزا کیفایەتیە و یەک هەزارە کرد
تەسبیح و ناڵەی ئەو بوو کە کردی بە دار و بەرد
ئەو بوو قسەی بە ئاسک و ئەو سووسەمارە کرد
ئیعجازی ئەو بوو ساریەاعلام بیستی قسەی عومەراعلام
مومتازی ئەو بوو ڕیفعەتی بەو یاری غارە کرد
بۆ چی نەبێ بە ساحیبی نوورەینی نەییرەین
عوسماناعلام کە بۆنی دووگوڵی لەو نەوبەهارە کرد
یادی برۆی ڕەسووڵی خودا بوو بە یاوەری
حەیدەراعلام کە فەتحی خەیبەری بەو ذُوالفَقاراعلامە کرد
بڕوانە چۆن بە ڕوتبەیی مِنّاعربی خەڵات کرا
سەلماناعلام کە هاتوو بەیعەتی بەو تاجدارە کرد
شافیع کە ئەو بێ، ئەهلی کەبائیر چ باکییە
با هەر بڵێن کە تێغی گونەهـ جەرگی پارە کرد
شوکری خودا کە ڕستی نەجاتی لە مل کرا
بۆ پاس ئەوەی کە خۆی بە سەگی ئەو هەوارە کرد
کەعبەی نەجاحی هەردوو سەرای هات بە پیرەوە
هەرکەس کە چەشنی ڕابیعەاعلام ڕووی لەو تەلارە کرد
بێخودتخلص بەقیعی غەرقەدی والایە مەرقەدی
حاجیاعلام ئەگەر مەزاری لەسەر گردی یارەاعلام کرد
دنیا ژنێکە فاحیشە و پیاوکوژ و گڵاو
وای لەو کەسەی کە دێڵە سەگی وای مارە کرد