شوکری خودا کە قادری موشکیل گوشایە غەوس
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
3 دقیقه
2877 مشاهده
شوکری خودا کە قادری موشکیل گوشایە غەوساعلام
بۆ غونچەیی دڵی من و تۆ بای سەبایە غەوس
شوکری خودا کە مەنزەری دنیا و قیامەتە
بۆ ئێمە یەعنی جامی دوو گیتی نەمایە غەوس
شوکری خودا کە بۆ دڵی پڕ چڵکی مەعسیەت
وەک سەیقەلێکی ژەنگی کەدوورەت زەدایە غەوس
ماهێکی وایە ساکینی بورجی ویلایەتە
شاهێکی وایە خاوەنی تاجی ڕەزایە غەوس
ئەولادی چیرەدەستی شەجاعەتمەدارە شەیخ
ئەحفادی خۆشەویستی شەفاعەتپەنایە غەوس
یەکدانە دوڕڕەکەی سەدەفی فاتمەی بەتوولاعلام
تاقانە سەروەکەی حەسەنی موجتەبایە غەوس
مورغی درەختی عالەمی ئەڕواحە، دانەشی
فەرموویە خۆی کە نووری تەجەللی خودایە غەوس
میهری سوپیهری مەعریفەتە و هەوری ڕەحمەتە
دەریایی لوتفە، مەنبەعی جوود و عەتایە غەوس
سەرداری خێڵی قادریاعلام و نەقشەبەندیاعلامیە
ئوستادی هۆزی ئەهلی تەکێو خانەقایە غەوس
حەپسی نەجاتی مەحزە، غەمی عەینی شادییە
زام و برینی مەڵحەمە، دەردی دەوایە غەوس
عەنقایی قافی غیرەتە، بازی تەریقەتە
قوربییەتی سەعادەتە، یەعنی هومایە غەوس
کەنناسی ڕێی موریدە، موریدی خەلیفەیە
فیرقەی خەلیفە شێخن و شێخی مەلایە غەوس
بڕوانە حیشمەتی کە لە عەرسەی بوزورگییا
ئەسپ و وەزیری مەملەکەتی، فیل و شایە غەوس
قوتبی زەمان ئەگەر نییە ئەی مونکیرینە بۆچ
پێی وا لەبانی شانی هەموو ئەولیایە غەوس
ئەبدال، ئەگەر ڕیجال، ئەگەر ئەوتاد، ئەگەر وەلی
بەخوا هەموو پەپوولەن، ئەوان و چرایە غەوس
لەم چۆڵی پڕ لە حۆلی بیابان و زوڵمەتە
وەک «خدر»ی زیندە ڕابەری ڕێگەی هودایە غەوس
سەحنی مونیفی دائیرەیی سیححەتی وجوود
قوببەی شەریفی مەرکەزی دار الشِّفاعربییە غەوس
بۆ ئاستانەکەی وەرە ئەی تیرە دڵ نەخۆش
هەر حوجرەیێکی «ڕۆتکەن»ی سەد کارەبایە غەوس
دار و درەختی حەسرەتی عوودی قومارییە
خاشاک و خۆڵی ڕەشکی عەبیری خەتایە غەوس
بۆ دەستی ڕەعشەداری لەپێکەوتووانی عەشق
یادێکی ئیعتیدالی قەدی سەد عەسایە غەوس
بۆ قەتڵی زەیبەقی هەوەس و هەژدەهای لەعین
تلیاکە خاکی، مەرقەدی ئیقلیمیایە غەوس
خۆزگەم بە خۆم کە خاکی نەزەرگەی ئەوم بە ڕۆح
چونکی نەزارەیێکی هەزار کیمیایە غەوس
بێخودتخلص نەکەی خەیاڵی تەداوی بە غەیری ئەو
لوتفێکی سەد دەوای وەکوو عَرَق النِّساعربییە، غەوس