ئەی سەبا ئەی قاسیدی ئەربابی نامووس و شەرەف

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  2684 مشاهده
ئەی سەبا، ئەی قاسیدی ئەربابی نامووس و شەرەف
هەستە تا کەرکووکمکان بچۆ ئازانە ئەمما لاتَخَفْعربی!
زوو وەکوو تەلسز بڕۆ دەستی من و داوێنی تۆ
وەختی خۆت نابێ بکەی یەک لەحزە زایع یا تەلەف
ئەم عەریزەم بۆ مودیری مەنتیقەی تاپۆ بەرە
یەعنی چادر حاجی ئەحمەد زادە ئەوڕەحمان شەرەف
پێی بڵێ وەک من هەموو ئەهلی سولەیمانیاعلام ئەڵێن:
حافیزی ئەو بن لە کاک ئەحمەداعلام هەتا شاهی نەجەفاعلام
تا بەراتی ئەشقیا بێ دانەوێڵەی مەعسیەت
تا خەڵاتی ئەولیا بێ شاڵی تورمەی مَنْ عَرَفَعربی
خۆشەویستت هەر لە قەسری عوشرەتا بێ بادەنۆش
ناحەزت دایم لە بیری حەسرەتا بخوا ئەسەف
هەر بە ناوی عالەمی ویجدانەوە بەندەش ئەڵێم:
هەر بژی تاپۆ مودیری، هەر بژی نِعْمَ الْخَلَفْعربی