ئەی سەبا ئەی قاسیدی ئەربابی نامووس و شەرەف

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  2680 بینین
ئەی سەبا، ئەی قاسیدی ئەربابی نامووس و شەرەف
هەستە تا کەرکووکشوێن بچۆ ئازانە ئەمما لاتَخَفْعەرەبی!
زوو وەکوو تەلسز بڕۆ دەستی من و داوێنی تۆ
وەختی خۆت نابێ بکەی یەک لەحزە زایع یا تەلەف
ئەم عەریزەم بۆ مودیری مەنتیقەی تاپۆ بەرە
یەعنی چادر حاجی ئەحمەد زادە ئەوڕەحمان شەرەف
پێی بڵێ وەک من هەموو ئەهلی سولەیمانیناوی تایبەت ئەڵێن:
حافیزی ئەو بن لە کاک ئەحمەدناوی تایبەت هەتا شاهی نەجەفناوی تایبەت
تا بەراتی ئەشقیا بێ دانەوێڵەی مەعسیەت
تا خەڵاتی ئەولیا بێ شاڵی تورمەی مَنْ عَرَفَعەرەبی
خۆشەویستت هەر لە قەسری عوشرەتا بێ بادەنۆش
ناحەزت دایم لە بیری حەسرەتا بخوا ئەسەف
هەر بە ناوی عالەمی ویجدانەوە بەندەش ئەڵێم:
هەر بژی تاپۆ مودیری، هەر بژی نِعْمَ الْخَلَفْعەرەبی