وەرن ڕێک کەوین ئەی کوردی هەژار

لە ساڵی ١٩٤٢ لە کاتی شەڕی جیهانی دووەم فانی ئەم هەڵبەستەی داناوە
از کتاب:
دیوانی فانی
اثر:
ملا حسین فانی (1883-1983)
 2 دقیقه  1069 مشاهده
وەرن ڕێک کەوین ئەی کوردی هەژار
بێ ترس بەردێک بۆ قەل چەند هەزار
لەپاش سەلاحاعلام و مظفرالديناعلام
تا کەی زەبوون بین ژێردەستی ئەغیار
ئەگەر بێ بڵێن بۆ چی ئەم غەدرە
دەڵێ يا عيني قد صار ما صارعربی
ئینجا تو خودا وەرە شەق نەبا
وەرە تەق نەکا زەبوونی بەدکار
قسەی شۆبنهۆراعلام کەوتەوە یادم
هیچ حەقی حەیات نییە بۆ هەژار
مردن واجبە بۆ مەردی فەقیر
قووەت بمێنێ تا ڕۆژی قەرار
بکوژرێنەوە فەقیرانی عار
لەپێش قەدەمی ئەقویای سالار
هەر ئەم قسە بوو ئەڵمانی سووتاند
لە حەربی عوزمااعلام بۆ خوێنی ئەغیار
ئاگری بڵند کرد بۆ ڕوویی زەمین
خوێنی ناسکان وەک جۆگە و ڕووبار
ئەرواح چوونە دەر لەنێو جەسەدیان
لاشەی بێنازان وەکوو بەرد و دار
ئێمەش کە وایە حەیفە بمێنیین
بکوژرێنەوە بۆ غەزای ئەغیار
ئەی لاوانی کورد ئیمڕۆ تاریکە
بەڵام ڕووناکە بۆ مەردی ناودار
ڕۆژی لێدانە بەرزی پێشکەوتن
یا شەهید بوونە بۆ نعم القرارعربی
لە زوڵمی نامەرد با بچینە دەر
خوێنمان با بڕژێ لە ڕێی ئیفتخار
لە من دەپرسن من ڕاوەستاوم
بە ماڵ و بە سەر نەوەک دەرکەنار
شوورەی پۆڵا بین بۆ حیفزی وڵات
لە چنگ ڕووسیەاعلام و ئەڵماناعلام و بولغاراعلام
فەریاد سەد فەریاد برایانی کورد
وا چاخی کارە هاوار سەد هاوار
بە حکومەتێک پەنا ببەستین
ڕاست بێ لەگەڵمان ساغ بێ وەفادار
بە مەدافع و ئالاتی جەنگی
ڕوو کەینە دوژمن بەبێ بەرخ و دار
مەرد ئەو کەسەیە کاری سەرکەوێ
نەوەک بکەوێ وەک لاشەی مردار
پیاوی باش بن غیرەت بنوێنن
دەستی هەڵێنن وەک شێری زامدار
ڕەئیسانی کورد وەڵام بنێرن
بۆ لای یەکتری لە یەک ئاگادار
خۆتان دەزانن هەموو نەهەنگین
لە دەریای شەڕی ڕۆژی توند و تار
فائیدەی ئێمە لە ئیتیفاقە
گەر موتەفیق بین دەبینە سەردار