وەرن ڕێک کەوین ئەی کوردی هەژار

لە ساڵی ١٩٤٢ لە کاتی شەڕی جیهانی دووەم فانی ئەم هەڵبەستەی داناوە
لە کتێبی:
دیوانی فانی
بەرهەمی:
مەلا حوسێن فانی (1883-1983)
 2 خولەک  895 بینین
وەرن ڕێک کەوین ئەی کوردی هەژار
بێ ترس بەردێک بۆ قەل چەند هەزار
لەپاش سەلاحناوی تایبەت و مظفرالدينناوی تایبەت
تا کەی زەبوون بین ژێردەستی ئەغیار
ئەگەر بێ بڵێن بۆ چی ئەم غەدرە
دەڵێ يا عيني قد صار ما صارعەرەبی
ئینجا تو خودا وەرە شەق نەبا
وەرە تەق نەکا زەبوونی بەدکار
قسەی شۆبنهۆرناوی تایبەت کەوتەوە یادم
هیچ حەقی حەیات نییە بۆ هەژار
مردن واجبە بۆ مەردی فەقیر
قووەت بمێنێ تا ڕۆژی قەرار
بکوژرێنەوە فەقیرانی عار
لەپێش قەدەمی ئەقویای سالار
هەر ئەم قسە بوو ئەڵمانی سووتاند
لە حەربی عوزماناوی تایبەت بۆ خوێنی ئەغیار
ئاگری بڵند کرد بۆ ڕوویی زەمین
خوێنی ناسکان وەک جۆگە و ڕووبار
ئەرواح چوونە دەر لەنێو جەسەدیان
لاشەی بێنازان وەکوو بەرد و دار
ئێمەش کە وایە حەیفە بمێنیین
بکوژرێنەوە بۆ غەزای ئەغیار
ئەی لاوانی کورد ئیمڕۆ تاریکە
بەڵام ڕووناکە بۆ مەردی ناودار
ڕۆژی لێدانە بەرزی پێشکەوتن
یا شەهید بوونە بۆ نعم القرارعەرەبی
لە زوڵمی نامەرد با بچینە دەر
خوێنمان با بڕژێ لە ڕێی ئیفتخار
لە من دەپرسن من ڕاوەستاوم
بە ماڵ و بە سەر نەوەک دەرکەنار
شوورەی پۆڵا بین بۆ حیفزی وڵات
لە چنگ ڕووسیەناوی تایبەت و ئەڵمانناوی تایبەت و بولغارناوی تایبەت
فەریاد سەد فەریاد برایانی کورد
وا چاخی کارە هاوار سەد هاوار
بە حکومەتێک پەنا ببەستین
ڕاست بێ لەگەڵمان ساغ بێ وەفادار
بە مەدافع و ئالاتی جەنگی
ڕوو کەینە دوژمن بەبێ بەرخ و دار
مەرد ئەو کەسەیە کاری سەرکەوێ
نەوەک بکەوێ وەک لاشەی مردار
پیاوی باش بن غیرەت بنوێنن
دەستی هەڵێنن وەک شێری زامدار
ڕەئیسانی کورد وەڵام بنێرن
بۆ لای یەکتری لە یەک ئاگادار
خۆتان دەزانن هەموو نەهەنگین
لە دەریای شەڕی ڕۆژی توند و تار
فائیدەی ئێمە لە ئیتیفاقە
گەر موتەفیق بین دەبینە سەردار