هەڵێن

از کتاب:
دیوانی کانی
اثر:
عبدالجبار آقای دوغرمه‌چی (1897-1957)
 1 دقیقه  748 مشاهده
ئاشنای چاهی قەلبە بێگومان
باش ئەکاتن جوملە ئەسراری نیهان
زەڕڕەیێ هەرکێ هەبێ لێی ئیشتیباهـ
خۆی ئەزانێتن لە دونیا پادشاهـ
چەندی ئەربابی عەقل ئەهلی فنوون
ژێری پەنجەی وی هەموو بوینە زەبوون
سەرکی حەفتا کلکی سەد بیکەی حیساب
سێ حرووفە ناوی بێپەردە و حیجاب
سوورەتەن زاهیر نییە بینۆڕیێ
تامی لێ ناکرێ لە تاڵی و سووریێ
هەرکەسێ بێت و بزانیتن یەقین
بەو کەسە کانیتخلص دەڵێ سەد ئافەرین