هەڵێن

از کتاب:
دیوانی کانی
اثر:
عبدالجبار آقای دوغرمه‌چی (1897-1957)
 1 دقیقه  1023 مشاهده
ئەڵێم من نۆ حرووفی یەک موعەمما
بزانی هەرکەسێ دانایە ئەمما
ئەویش لووتی وەکوو لووتی بەرازە
وەکوو دووشکە پاشی دەنگی قازە
وەکوو تەختی سولەیمان سەر هەوایە
مەرام بەخشە بەڵام نێزیک بەڵایە
ئەبێ ئەم نۆ حرووفەش لێک جودا کەم
بە تورکی و کوردیی مەعناشی ئەدا کەم
بە تورکیی شارەتە دوو حەرفی پێشی
بە کوردیی مێوەکە دوو حەرفی دیشی
لە ئەعزا دوو حرووف کوردی هەمانە
لە تورکیی سێ حرووف مەعنا بزانە
هەڵێنی کانی کەس بێت و هەڵێنی
لە دنیا دەرد و میحنەت قەت نەبینێ
 
وەڵام «ئۆتۆمۆبیل»ە