کەرە دێزە

از کتاب:
دیوانی کانی
اثر:
عبدالجبار آقای دوغرمه‌چی (1897-1957)
 2 دقیقه  1756 مشاهده
هەیتم کەرەکی دێزە چ عیفریت و بەهێزە
وەک جووتی دەکا ڕاستە خەتی ڕیزی لە ڕێزە
جۆی ناوێ بەڕەڵای کە لە ناو پووش و پەرێزە
قوربانی گونت بێ دەنی مەشرەب کەرەدێزە!
ئەندامی گەلێ شیرینە زۆر دڵگرە ڕەنگی
وەختێ دەزەڕێ گوێ بدە وەک مەزرەحە دەنگی
ڕەهوانە سواری بە دەچێ میسلی خەدەنگی
قوربانی گونت بێ دەنی مەشرەب کەرەدێزە!
گەر عومری دەپرسی کەمە چار وەختییە جاشە
وەستانی نییە جووتی دەکا یانە لە ئاشە
بیفرۆشم ئەگەر ئیمڕۆ بە سێ لیرە بەلاشە
قوربانی گونت بێ دەنی مەشرەب کەرەدێزە!
وەک ئەسپە سەر و گەردەنی گوێی قیت و جوانە
باکی نییە هەر چەندی بکەی باری گرانە
ئەمسالی نییە قەتعی لەناو قەومی کەرانا
قوربانی گونت بێ دەنی مەشرەب کەرەدێزە!
ترست نەبێ باژۆ لە بیابان و لە کێوان
چەند لێی دەوەشی قەوچ و قەڕاسە و جل و کورتان
نەستێنێ خودا مودەکی ئەم کەرە لێمان
قوربانی گونت بێ دەنی مەشرەب کەرەدێزە!
ڕۆین نییە ڕەهوانی ئەچێ یانە بەغارە
هەروەک کە تەڕێ نابینرێ تۆزی دیارە
وەختی نییە ئێستا کەرەدێزە مەمرە بەهارە
قوربانی گونت بێ دەنی مەشرەب کەرەدێزە!
پشت کووڕ و کەفەڵ خڕ، سمی کورت، چوار پەلی ئەستوور
مووی کلکی درێژە قەوی مەترب بکە تەمبوور
کانی هەیە پەیدا ئەبێ وەک ئەم کەرە مەغروور؟
قوربانی گونت بێ دەنی مەشرەب کەرەدێزە!
پێستیشی دەغارێ لەبۆ دەف بیدەمە حاجی
دەکرێتەوە ئەوجا لە مەقام حاجی میزاجی
لێدە دەفی کەر پاپخەکوێرشخص کەتیە ڕەواجی
قوربانی گونت بێ دەنی مەشرەب کەرەدێزە!