خەیاڵێکی ئیماندارانە
از کتاب:
دیوانی کانی
اثر:
عبدالجبار آقای دوغرمهچی (1897-1957)
2 دقیقه
1108 مشاهده
هەر لە بنی پێم هەتا مووی سەرم
غەرقی گوناهـ بووم نەمدەکرد شەرم
میسالی مەجنوون بێ سەر و سامان
دەگەڕام سەرسام لە دەشت و کێوان
تاریک بوو ڕێگام نەبوو ڕەهبەرم
لە ئەعمالی بەد دڵ دەبوو نەرم
کەسی وام نەبوو بپرسێ حاڵم
لە چاکە نەبوو فیکر و خەیاڵم!
تەمەننام دەکرد لە بۆ ئاغەکی
لەم فیکرەدا بووم کەوتمە باغەکی
باغێکی دڵگیر باغی بەغدا بوو
لەناو ئەو باغە گوڵێک پەیدا بوو
بۆنی دەڕۆیی بۆ عەرشی فەلەک
مەست و مەدهۆش بوون لە بۆنی مەلەک
پیری دەستگیر خۆی بە شوکروڵڵا
غەفلەتی نەبوو قەت لە زیکروڵڵا!
دەخالەتم کرد زۆر بە زەلیلی
پێم وت بێ مەئوام بۆ خۆت دەلیلی
دەخیلەک شاهم قەبووڵم بکەی
لە دەرگاهی خۆت قەت دەرم نەکەی
باڵای کردووی خودایی غەففار
بووی بە جیرانی ئەحمەدی موختار
لەچاو ئەولیا دووڕڕ و ئەڵماسی
نەجاتی دەبێ ئەوەی بتناسێ!
حەیاتی چۆن بوو مەماتیشی وا
لە بۆ نەخۆشان دەبەخشێ دەوا
تەبشیرتان دەکەم ئەی موریدانی
خەبەرداربن لە ڕۆحی ڕەوانی
لە دارولفەنا بۆ ئێمەی فانی
فەیزێک هەر دەبێ لە بۆ یارانی
تورکی و عارەبی و کوردی و فارسی
کانیتخلص ناتوانێ سەنات بنووسێ